پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی دەکات 

مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بروسکەی پیرۆزبای ئاڕاستەی مەکەتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش دەقەکەیەتی ،
بروسکەی پیرۆزبای 
بەڕێز / مەکتەبی سیاسی (پارتی دیموکراتی کوردستان) 
بەناوی مەکتەبی سیاسی (پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردسان ) پیرۆزبای خۆمان پێشکەش بە بەڕێزتان مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم هەڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین ،بەبۆنەی ٧٦هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ( پارتی دیموکراتی کوردستان) کە وەک هێزێکی سیاسی لە هەلومەرجێکی سەخت و کاریگەردا هاتە مەیدان و ڕۆڵی بەرچاوی خۆی گێڕا لە خەباتی چەکداری و سیاسی لەماوەی ٧٦ساڵی تەمەنیدا . کە بۆ قۆناغەی خەبات و بە بەردەوامی تێکۆشاوە بۆ ژیانی سیاسی  و خەباتی دیموکراسی لە کوردستان هەر لەم بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی ( پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ) و (پارتی دیموکراتی کوردستان ) دەکەینەوە لەم بارودۆخە هەستیارەی ئەمڕۆی عێراقدا کە پێویستی بەیەکخستنی زیاتری نێوماڵی کوردی و هێز و لایەنە سیاسیەکانە بۆ ئەوەی بتوانین بە هەمووان داکۆکی زیاتر لە مافە دەستووریەکانی تەواوی خەڵکی کوردستان بکەین 
هەرشاد و سەرکەوتووبن 
مەکتەبی سیاسی 
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان