هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی بەشێکی شەقامی 100 مەتری هەولێر دادەخرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم شوفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی دووشەممە لە کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر02:00ـی پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، شەقامی 100مەتری لەسەر بەرزەپردی ڕزگاری تاوەکو نزیک بازاڕی لەنگە لەهەردوو دیویەوە دادەخرێت.

ڕاشیگەیاند: داخستنی ڕێگەکە بەهۆی دانانی هەیکەلی پردی پەڕینەوە لەبەردەم کۆلێژی دەرمانسازی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی گرتنەکە شوفێران وەکو ڕێگەی شوێنگرەوە دەتوانن شەقامی 40 مەتری و شەقامی 20 مەتری هەڤاڵان بەکاربێنن.

ھەواڵی زیاتر