بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەنیسەیەکی میسر زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستدا

ئاگرێك لە کڵێسای ئەبو سەیفەین لە قاهیرەی پایتەختی میسر کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 40کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی میسر، ئەمڕۆ یەکشەممە 14/8/2022 لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە: “30 ئەمبولانسمان رەوانەی شوێنی رووداوەکەی کەنیسەی شەهید ئەبو سەیفەین کردووە. تاوەکو ئێستاش بەهۆی رووداوەکەوە 55 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان و هەوڵی ژماردنی دۆخەکانی گیانلەدەستدان دەدرێت”.

لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆككۆماری میسر، رایگەیاندووە کە لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی رووداوەكە دەكات، هەروەها سەرجەم دەزگا و دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی دەوڵەتی راسپاردووە، تاوەکو هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرنەبەر بۆ دابینکردنی تەواوی لایەنەکانی چاودێری تەندروستی بۆ بریندارەکان، هەروەها پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان کردووە.

ھەواڵی زیاتر