پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بێگەرد تاڵەبانی داوایەکم لە لایەنە حکومییەکان و هاوڵاتیان هەیە

وەزیری کشتوکالی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی ٥٠٠ هەزار نەمام دەبەخشینە جوتیاران بۆ پەرژینکردنی زەویە کشتوکاڵیەکانی هاوڵاتیان، هەروەها داواشی کرد کاتێک قوتابی دەخرێتە بەر خوێند یەکەم هەنگاوی با ئەوە بێت لە گۆرەپانی قوتابخانەکەی نەمامێک بچێنێت.

لە ئیڤێنتێکد بەناوی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ دار و درەخت کە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێگەرد تاڵەبانی ئامادەی بوو باسی گۆرانکاریە ژینگەیەکانی کرد و گووتی: زۆر زەرورە لە کاتی ئێستادا هەلمەتێکی نیشتیمانی سەبارەت بە سەوزکردن و چاندنی نەمام و درەخت رابگەیێنین.

هەر لە ئیڤێنتەکەدا وەزیری کشتوکال داوایەکی ئاراستەی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستانی کرد و پێی ووتن پێویستە چاندنی نەمام و سەوزکردنی درەختەکانمان بکرێتە کلتورێکی تەواو نیشتیمانی، چونکە ئەوە بەتەنیا ئەرکی حکومەت نیە و دەبێت هاوڵاتیانیش پالپشتیەکی تەواوی حکومەتی خۆیان بن بۆ ئەو هەڵمەتە.

وەزیری کشتوکال لە بەشیكی تری قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێویستە قوتابی کاتێک دەخرێتە بەر خوێندن یەکەم هەنگاوی چاندنی نەمامێک بێت لەناو  ئەو قوتابخەنەی کە لێی دەست بەخوێندن دەکات.

وەزیری کشتوکاڵ هێمای بۆ ئەوەش کرد، تەنانەت لە بۆنە کۆمەڵاتیەکان و نیشتیمانیەکان پێویستە نەمام چاندن بکەینە کلتور، جوتیارەکانیشمان لە جیاتی پەرژین بە بلۆک و چیمەنتۆ کەڵەکە بەرد، بە درەخت پەرژین بکەن.

 لە کۆتای قسەکانیشدا، بێگەرد تالەبانی گووتی: ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم سەدان هەزار نەمام بەسەر جوتیاران و قوتابخانەکان وفەرمانگەکان و هاوڵاتیان شوێنە گشتیەکاندا دابەش دەکات، بەڵام هەندێ جار بەهؤی پشگوێخستنی بەشێک لەو نەمامانە وشکبوونە یان سوتێندراون، بەلام ئەم جارە لەگەل راگەیاندنی ئەو هەڵمەتە نیشتیمانیە دەبێت هەموومان بەیەکەوە لە ئاست بەرپرسیاریەتی ئەو ئەرکە پیرۆزەدا بین.