پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

محەمەد حاجی مەحمود: پێویستە عێراق بکرێتە سێ هەرێم

سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە عێراق روودەدات شەری کورسی دەسەڵات نیە بەڵکو شەری مەرجەعیەتە.

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئەوەی ئێستا موقتەدا سەدر هەوڵی بۆ دەدات گەیشیشتن نیە بە کوردسی دەسەڵات چونکە خۆی هەموو دەسەڵاتێکی هەیە لە ناو کایەیی سیاسی لە عێراق بەلکو شەری ئەو گەیشتنە بە مەرجەعیەت، شەری ئەو بە دیاری کراوی ئەوەیە شیعەی عەرب لە ژێر دەسەڵات رکێفی مەرجەعیەتی قوم و نەجەف جیابکاتەوە.


سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات ئەوەشی نەشاردەوە و دەڵێت: من هەمیشە وتوومەوە دۆخی عێراق قەت سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت تا نەکرێتە سێ بەشەوە وەک چۆن هەرێمی کوردستان هەیە پێویستە هەرێمی سونەو هەبێت و لەگەڵ هەرێمێک بۆ شیعەکان.

شایانی باسکردنەو ماوەی مانگێکە لە عێراق گرژی و ئاڵۆزیەکان لە عێراق سەری هەڵداوەتەوە ئەو جارە جیاواز تر لە جارەکانی تر، زۆربەی سیاسەتمەداران نوسەران و رۆشەنبیران پێیان وایە ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستا لە عێراق رێگری لێ نەکرێت ڕەنگە جەنگی ناوخۆی بە دوورناگرین
.