سیامەند سێلکی
بۆ پێنج خولی ڕابوردووی په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می یه‌ک بازنه‌یی ئه‌نجام دراون . سێ خول به‌لیستی داخراو و، خولی چواره‌م و پێنجه‌میش به‌لیستی کراوه ئه‌نجام دراوه. تا نزیک بوونه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی شه‌شه‌م، هیچ لایه‌نێک تێبینی له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌لبژاردنه‌کان نه‌بووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک بویه‌وه و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ڕاسپارد که ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن بکه‌ن له‌کاتی خۆیدا . له‌پڕ هه‌ندێ لایه‌ن به‌کۆده‌نگی و یه‌ک هه‌لۆێستی داوای هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌لبژاردنه‌کان و گؤڕینی سیسته‌می هه‌لبژاردنه‌کانیان کرد و، گوتیان سیسته‌می یه‌ک بازنه‌یی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی کوردستاندا نیه و ده‌بێت سیسته‌مه‌که بگۆڕین بۆ فره بازنه‌یی !
ئه‌م بۆچوونه‌یان ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یه که له‌ئاست سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا هه‌بوو. وه‌کو ئاشکرایە دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای فره بازنه‌یی به‌ڕێوه چوو . ئه‌و لایه‌نانه ڕه‌خنه‌یان له‌و سیسته‌مه گرتوو، پێیان وابوو سیسته‌می فره بازنه‌یی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه‌بوو، بۆیه کورسیه‌کانیان که‌م بووەته‌وه !
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه سیسته‌می فره بازنه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق خراپه و له‌گه‌ل پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی یه‌ک ناگرێته‌وه، به‌لام هه‌مان سیسته‌م بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستان به‌باشتر و دیموکراسیتر ده‌زانن ؟!
بێگومان وه‌ڵامه‌که ڕوونه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: داوای ئه‌و لایه‌نانه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌لبژاردنه‌کان و گۆڕینی سیسته‌می هه‌لبژاردنه‌کان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک و پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسیه‌وه نیه. به‌لکو داوای ئه‌وان که بووەته هۆی دواخستنی هه‌لبژاردنه‌کان له‌بنه‌ڕه‌تدا پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی و به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی خه‌لکی کوردستانه . ئاخر ئه‌گه‌ر ڕاسته خه‌می ئه‌وان خه‌می خه‌لک و باشتر کردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چۆنی هه‌لبژاردنه‌کانه، ئه‌وه له‌ماوه‌ی سێ چوار ساڵی ڕابوردودا ده‌رفه‌تی زۆریان له‌به‌رده‌مدا بوو، که فراکسیۆنه‌کانیان له‌په‌رله‌مان و له‌ڕێگای پێشکه‌شکردنی پرۆژه‌یه‌که‌وه یاساکه هه‌موار بکه‌نه‌وه و سیسته‌مه‌که‌ش بگۆڕن. به‌لام هه‌روه‌ک ده‌بینین نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌یان نه‌کرد، به‌لکو ڕۆژێک له‌ڕۆژان تێبینیه‌کی سه‌رپێیشیان له‌و باره‌وه ده‌رنه‌بڕیووه !
به‌لام کاتێک دیتیان واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک بووەته‌وه و هیچ ده‌رفه‌تێکیش بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکه نه‌ماوه، ئه‌و لایه‌نانه به‌گوتارێکی هاوبه‌ش و هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو داوای گۆڕینی سیسته‌می هه‌لبژاردن و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکه‌یان کرد!
من پێم وایه ته‌وقیتی داواکه‌یان و کۆده‌نگی و بۆچوونی هاوبه‌شی ئه‌و لایه‌نانه بۆ گۆڕینی یاسا و سیسته‌می هه‌لبژاردنه‌کان ئاماژه‌ی ڕوونن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌جێندایه‌کی ده‌رکی له‌پشت هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه‌وه هه‌یه و ، ئه‌وانی هانداوه ئه‌و هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه بنوێنن، تا هه‌لبژاردنه‌کان دوا بکه‌ون و له‌کاتی خۆیدا به‌ڕێوه نه‌چن. ئامانجی سه‌ره‌کیش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه له‌ڕێگای دواخستنی هه‌لبژاردنه‌کانه‌وه واقعی پڕ له‌ئاشوپ و گرژی و ناسه‌قامگیری سیاسی به‌غدا له‌کوردستانیش کۆپی بکه‌ن و، به‌جیهانی ده‌ره‌وه بێژن کوردستان هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ل به‌غدا نیه و نابێته ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که پارتی و بارزانی کاری بۆ ده‌که‌ن.
لای هه‌موومان ڕوونه سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان له‌سۆنگه‌ی خه‌مخۆری و په‌رۆشیان بۆ ناوبانگی کوردستان و مسۆگه‌رکردنی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ کوردستانیان، به‌و په‌ڕی دلسۆزی و هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی خستووته‌گه‌ڕ و ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چه‌ندین جاره له‌گه‌ل لایه‌نه‌کان کۆدەبێتەوە و هه‌ولی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و یه‌کخستنی بۆچوونی لایه‌نه‌کانی داوه ، له‌هه‌موو کۆبونه‌وه‌یه‌کیش پارتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کورد نه‌رمی زۆری نواندووه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواستی به‌رامبه‌ره‌کانی پارتی بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسا و گۆڕینی سیسته‌می هه‌لبژاردنه‌کان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نیه و، جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌کیه . کوبونه‌وه‌کان هیچ ئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ری وایان لێ نه‌که‌وته‌وه که ببنه هۆی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌کان له‌کاتی خۆیدا. لێره‌دا و له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری کوردستان و ده‌ستگرتن به‌ده‌سکه‌وته‌کانمان و به‌ره‌وپێشبردنیان و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانمان بۆ کوردستانێکی ئارام و به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ند و گارانتیکردنی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ نه‌وه‌کانمان، ئه‌رکی تاک تاکی خه‌ڵکی کوردستان زۆر گرنگه و پێویسته وشیارانه و به‌رپرسانه سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان بکه‌ین و دژی هه‌ر هه‌وڵێکی تێکده‌رانه‌ی بین که بۆ کۆپیکردنی واقعی به‌غدا له‌کوردستان ده‌درێن .
previous post