دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەند قوتابخانەیەکی ئیدارەی سۆران نۆژەن دەکاتەوە 

لە سنووری پەروەردەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەڵمەتێکی نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانەی دەست پێ کردووە.

نێچیروان عەبدلواحید گوانی، بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: “لە بەردەوامیی کار و چالاکییەکانمان و خزمەتکردنی بەردەوام لە بوارە جیاجیاکاندا، دەستمان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی 16 قوتابخانە لە پەروەردەکانی هەر چوار قەزای (سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز) لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.

گوتیشی: “ئەم قوتابخانانەی نۆژەنیان دەکەینەوە، بەپێی پێویستی، لەلایەن بەرپرسانی ئیداری و پەروەردەکانی سنوورەکە دیاری کراون، گوژمەی تەرخانکراویش بۆ نۆژەنكردنەوەیان بریتییە لە 116 هەزار دۆلار”.

ھەواڵی زیاتر