چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

كاركردن به‌ بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كاركردن به‌ بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/8/2022، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاری دا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت، هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: “ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20/9/2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوونن، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو، بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە”.