زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می لالیگا: ئه‌لمیریا ـ ریال مه‌درید كات 11:00ـی شه‌و، ڤالێنسیا ـ جیرۆنا كات 08:30ـی شه‌و، (كادێز ـ ریال سوسیداد) كات 04:00ـی ئێواره‌.
  • به‌ فه‌رمی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌لمیریا بانگهێشتی دانی كارڤاخاڵ و رۆدریگۆی نه‌كردووه‌.
  • ئێواره‌ی دوێنێ ریال مه‌درید لە یاریگای ڤالدێبێباس دوایین یەکەی مەشق و راهێنانی کرد پێش ئەوەی گەشتی ئالمیریا بکات و لە گەڕی یەکەمی لالیگا ئه‌مشه‌و رووبەڕووی ئەم یانەیە دەبێتەوە کە تازە گەڕاوەتەوە خولی پلەیەکی ئیسپانیا. دوایین جار کە ریال مەدرید بەرامبەر ئالمیریا دۆڕا لە ساڵی 2008 بوو، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا 10 یاریی دیکەیان کردووە و مێرەنگی هەشت سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
  • رۆژنامه‌ی ماركا: رۆدریگۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید کێشەی ماسولکەیی لە رانی راستی هه‌یه‌ و بەهۆیەوە نەیتوانیوە لە دوایین راهێنانه‌كانی بەردەوام بێت، به‌مه‌ش رۆدریگۆ دەبێتە یەکەمین پێکان لەم وەرزەی ریال مەدرید و تیپەکەی کارلۆ ئانچیلۆتی.
  • كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: بەڵێ هەستێکی باشمان هەیە و هیوامان زۆرە بۆ پارێزگاریکردن لە ناسناوی لالیگا، تیپەکەمان لە دۆخێکی باشدایە و یاریزانەکان ورەیان بەرزە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ، بۆ ئێمە سەرجەم یارییەکان ئاڵۆزن، ئه‌مشه‌و دەستپێدەکەین و ئامانجمان پارێزگاریکردنە لە ناسناوەکە.
  • كارلۆ ئانچیلۆتی: کاسێمیرۆ و چوامینی دوو یاریزانی گونجاون، هەریەکێکیان تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە، دەتوانن بە یەکەوە لە ناوەڕاست یاریی بکەن، نازانم لەم یارییە هازارد یاریی دەکات یان نا، بەڵام بەراورد بە وەرزی رابردوو زیاتر یاریی دەکات، ئەو دەتوانێت لە چەند شوێنێک یاریی بکات و دڵنیام دەتوانێت کوالێتی خۆی پیشان بدات.
  • كارلۆ ئانچیلۆتی: ئەوە پرسیارێکی زۆر قوڕسە کە باشترین گۆڵپارێز دیاریی بکەم، من کارم لەگەڵ زۆر گۆڵپارێز کردووە، ئێستا دەتوانم بڵێم کۆرتوا باشترینە لە جیهاند، پێموانییە تاکو مۆندیال کێشەی زۆرمان هەبێت، یاریزانەکان حەز دەکەن لە دۆخێکی باش بەشداری مۆندیال بکەن و خۆیان ئامادە دەکەن، پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، یاریزانەکان لەدوای مۆندیال چۆن دەگەڕێنەوە، ئەم وەرزە پێویستە بە نۆرە یاریی بە یاریزانەکان بکەین، چونکە ئەمساڵ تیپێکی تەواوترمان هەیە و لەرووی جەستەییەوە پارێزراوتریش دەبن.
  • كارلۆ ئانچیلۆتی: زۆر نامۆیە و تووشی سەرسوڕمان بووم کە ناوی تۆنی کرووس لە بەربژێرانی بالۆن دۆر نەبوو، چونکە وەرزێکی زۆر باشی بەڕێکرد.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ پرێمه‌رلیگ: نۆتینگهام فۆرست ـ وێستهام یونایتد 04:00ـی ئێواره‌، (چێڵسی ـ تۆتێنهام) كات 06:30ـی ئێواره‌.
  • ئه‌مڕۆ له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا: لازیۆ ـ بۆلۆنیا 07:30ـی ئێواره‌، (سالیرنیتانا ـ رۆما) كات 09:45 خوله‌كی شه‌و.
  • بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند نیکۆ گۆنزالێز ناوەڕاستکاری لاوی یانەکەیان گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2026 نوێ کردەوە و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی ملیارێک یۆرۆ دەبێت، به‌ڵام نیکۆ لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک روو لە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی دەکات.
ھەواڵی زیاتر