وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

کەسایەتییەکان
خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن
(عەزیز گەردی وەک نموونە)
جۆری کەسایەتی کایە زانستییەکان لە ڕوانگەی جیاوازەوە جۆری کەسایەتی پۆلین دەکەن، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ڕوانگە ڕۆشنبیرییەکەیە، بۆیە دەکرێ ئاوا کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکان پۆلین بکەین: – ڕۆشنبیرە کەلتوورییەکان و جۆرەکانی، لە بوارەکانی وەک:( زمان، ئەدەب، هونەر، ڕەخنە، لێکۆڵینەوە و لق و چڵەکانیان، بە نموونە لە بواری ئەدەبدا: شیعر، چیرۆک، ڕەخنەی شیعری، لێکۆڵینەوە لە بواری ڕۆماندا و …..هتد ). – ڕۆشـــنبیرە سیاســـییەکان و جۆرەکانی، لە بوارەکانی وەک:( هزری، حزبی، خولی پێگەیاندن و لق و چڵەکانی، بە نموونە لە بواری حزبی: ڕۆشنبیریی حزبی، دیسپلینی حزبی و ئاگایی حزبی و …..هتد ).
سروشتی کەسایەتی بابەتێکی تر هەیە، کە ناکرێ باســـی نەکەین، ئەویش بابەتی ( سروشـــتی کەســـایەتی، پۆلینکردن و شـــیکردنەویان )ە، ئەمەیشـــیان پێوەندیی بە منداڵی، ڕەفتار، حەز و ئارەزووەکان، ڕق و خۆشەویســـتی، کێماسی و تواناکان، ژینگە، خێزان، دەوروبـــەر، پەروەردە و خوێندن و …..هتد هەیە، جا سروشـــتی کەســـایەتییە ڕۆشـــنبیرییەکان، بـــە هەموو جۆر و لق و چڵەکانییـــەوە بابەتێکی گرنگن و، بۆ هەر باســـێکی کەلتووری، ناچار دەبێ بچینەوە ســـەری، بـــە نموونە ئەگەر بتەوێ لە ڕەشبینیی نێو دەقە شیعرییەکانی شاعیرێک بدوێی، ناکرێ لە سروشتی کەسایەتیی شاعیرەکە نەکۆڵیتەوە، یان گەر بتەوێ لە ڕۆشـــنبیرێکی سیاسیی گەشبین بدوێی، دیسان هەر دەبێ لە سروشـــتی کەسایەتی ئەو سیاسییە بکۆڵیتەوە، بە کورتی ئیشکردن لەسەر کەسایەتییەکان بە بێ ئیشکردن لەسەر سروشتی کەسایەتییەکان، ئیشکردنێکی نوقسانە و تەکەس لەسەر ئەوە دەکەینەوە، کە هەریەک لەم بابەتانە بەشن لە کۆیەک و یەکتر تەواو دەکەن.
جۆرەکانی سروشتی کەسایەتییە ڕۆشنبیرەکان – ڕۆشنبیرە کۆمەڵایەتییەکان – ڕۆشنبیرە دوورەپەرێزەکان بێگومـــان جۆر و پۆلینکردنی تریش هەن، لێ من ئەو (2) دوو جۆرە ســـەرەکییە بە نموونە وەردەگرم و دەمەوێ بیانکەمە دەرازینگی قسەکردن.
ڕۆشنبیرە کۆمەڵایەتییەکان کێن؟. ئەوانەن کە کۆمەڵگە بە سەنتەر دەزانن، مرۆڤ، ڕۆشنبیر و وەرگرەکان بە کائینێکی کۆمەڵایەتی هەژمار دەکەن و پێیانوایە، کە بەرهەمە ڕۆشنبیرییەکان بەرهەمی کۆمەڵایەتیین و، دەبێ ڕۆشنبیر، سیاسی، نووسەر، هونەرمەند، بە نموونە گۆرانیبێژێک لە نێو خەڵک و لە پێناو خەڵک و وەک خەڵک بژی.
ئەی ڕۆشنبیرە دوورەپەرێزەکان ؟. ڕۆشنبیرە دوورەپەرێزەکان تا ڕادەیەکی زۆر بە پێچەوانەی ڕۆشنبیرە کۆمەڵایەتییەکان بیر دەکەنەوە، بەرهەمە ڕۆشنبیرییەکان بە ســـەنتەر دەزانن و پێیانوایە مەرج نییە کەســـایەتیی ڕۆشنبیر، بە نموونە چیرۆکنووسێک لە نێو خەڵک بێ، بەڵکو دەبێ چیرۆکەکەی گوزارشت لە خەڵک و کۆمەڵگا و خەمەکانی کۆمەڵگە بکات، بۆیە دوورەپەرێزی هەڵدەبژێرن و زۆر کەڕەتیش ئەو دوورەپەرێزییەیان لێ دەبێتە جۆرێک لە گرفت و ئاریشە، نووسەری وامان هەیە، باشترین نووسینی گفتوگۆهێن دەنووسێت، کەچی ناتوانی کەمترین گفتوگۆ لەگەڵ خێزانەکەی، کچ و برا و نزیکەکانی بکات، ئەمە بابەت و مژارێکی قسەهەڵگرە و دەبێ
قسەی وردی لەبارەوە بکەین !.

ھەواڵی زیاتر