ئەمڕۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “لە رێگەی هەماهەنگی هاوبەشەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق 50 تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە هەڵگری ناسنامەی عێراقن وەرگرتەوە کە لەنێو خاکی سووریا دەستگیرکران”.
شانەی راگەیاندنەکە ئەوەشی زیاد کرد: “پرۆسەی رادەستکردن و وەرگرتنەوەی تیرۆریستان لە رێگەی دەروازەی رەبیعەی سنووری لەگەڵ لایەنی سووریا لە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو و، دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ وەریانی گرت بە مەبەستی تەواوکردنی گرتنبەری رێوشوێنە پێویستەکان لەبەرامبەریان”.