چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مه‌سرور بارزانی سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی شاری جه‌دده‌ ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی شاری جه‌دده‌ ده‌كات و پاڵپشتی خۆی بۆ برینداران راده‌گه‌یه‌نێت.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: “سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی شاری جه‌دده‌ ده‌كه‌م، پاڵپشتی خۆم بۆ بریندارانی ئه‌م هێرشه‌ مه‌ترسیداره‌ راده‌گه‌یه‌نم”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: “له‌پاڵ شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه‌ و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، دژی تیرۆر ده‌وه‌ستینه‌وه”.

دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعوودیه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، كه‌سێكی داواكراو به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا بن زاید عه‌بدولڕه‌حمان به‌كری)،  له‌كاتی ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی (ئه‌لسامر) له‌شاری جه‌دده‌، له‌ رێگه‌ی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان، خۆی ته‌قانده‌وه‌.