بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو دەرچووانەی دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ لە سنوورەکەیان، سەردانیان بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە: “دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنیات ئاگاداردەکەینەوە، ئەوانەی ئارەزووییان هەیە ببنە وانەبێژ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14/8/2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی، هەروەها پێویستە پێشکەشکار تا رۆژی سێشەممە 16/8/2022 فۆڕمەکان بگەڕێنەوە بەشی خۆیەتی”.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر راشیگەیاندووە: “پێشکەشکار وێنەیەك لە پشتگیری کۆلێژ که بیسەلمێنی دەرچووی کۆلێژی پەروەرده و پەروەردەی بنیاتە لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە