برادەر و دینا دوێتەکەیان بڵاوکردەوە

هونەرمەندی دیاری کورد برادەر لەگەل خانمە گۆرانیبێژ دینا یەکەم دوێتیان بە ناوی ”وارێ مە” بڵاوکردەوە.

”وارێ مە” نوێترین کاری هاوبەشی ئەو دوو هونەرمەندەیە کە لە چەناڵی یوتیوبی ئاوازدانەری کورد هەلکەوت زاهیر بڵاوکردەوە.

هۆنراوەی گۆرانیەکە لەلایەن شاعیری دیاری کورد ئەکرەم ئاکرەیی دانراوەو، کاری ئاوازو دەر‌هێنانی لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە بۆ کراوە.

دینا یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر  کاردەکات و خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.

هۆزان برادەر لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری ماردینی باوکوری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٧٦ بە هۆی چڕینی گۆرانی کوردی زیندانی کراوە دواتر روو لە وڵاتی هۆڵەندا دەکات بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەو وڵاتە دەگیرسێتەوە، لە کاتی ئێستاشدا ماوەی چەند ساڵێکە لە باشوری کوردستان ژیان بەسەر دەبات.

شایانی باسە برادەر جگە لە گۆرانی گووتن هۆنراوەی گۆرانیش دەنووسێت و خاوەنی چەندین هۆنراوەیە کە بۆ هونەرمەندانی دیەکی نووسیوە، بەژداری چەندین فلیمدا کردووە کە وەک ئەکتەر رۆڵی تێدا بینیوە.

ھەواڵی زیاتر