گومانلێکراوێک ئەمڕۆ هەینی 12ـی 08ـی 2022 لە شاری جەددەی پایتەختی سعوودیە دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە گەمارۆدرا، خۆی تەقاندەوە.
ئاژانسی هەواڵی سعوودیە ڕایگەیاند: سەرۆکایەتی ئاسایشی دەوڵەت بەدواداچوونیان بۆ داواکراو عەبدوڵڵا بن زاید بەکری شەهری کرد، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی سامری لە شاری جەددە بینرا.
ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە، لە ئەنجامدا کەسێکی پاکستانی لەگەڵ 3 کەسی دیکەی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، بۆ چارەسەر گواسترانەوە نەخۆشخانە.
شەهری تەمەنی 39 ساڵ بووە و خەڵکی سعوودیە بووە، لە لیستی داواکاراوەکانی وڵاتەکە بووە، بە گومانی تێکەڵبوونی لە هێرشێکی کوشندەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مزگەوتێک لە مانگی ئابی 2015.