ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر یه‌ك لایه‌نه‌كانی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و حزبی شیوعی عێراقی، به‌جیا خۆپیشاندان له به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك ئاماده‌كارییش بۆ روودانی هه‌ر ئاژاوه و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و لایه‌نانه‌دا، حكوومه‌تی عێراقی رێ و شوێنی توندی ئه‌منی گرتووه‌ته به‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/8/2022، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری سه‌در، لایه‌نگرانی سه‌دری كاتژمێر5ـی ئێواره له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، جگه له پارێزگای نه‌جه‌ف.
سه‌در داوایكردووه، “له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه په‌رله‌مانی عێراق تا پێش كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵبوه‌شێته‌وه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ستنیشان بكرێت”.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌دریش له لایه‌ن لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ره‌ت كرایه‌وه و له به‌رامبه‌ردا، داوایان له لایه‌نگرانیان كردووه ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی به‌غدا و به‌سره و موسڵ، خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندبوو، “هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، جگه له رێگه‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مان كه تیایدا ئه‌و بڕیاره بدرێت”.
هاوكات میدیا عێراقییه‌كان له زاری حزبی شیوعی عێراقی و لایه‌نه دیموكراتی و مه‌ده‌نییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌نیازن ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندان له دژی سیاسه‌تی پشكپشكێنه و میلیشیاكان، ئه‌نجام بده‌ن.
به‌و هۆیه‌شه‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سوپای عێراق و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه، به گرتنه به‌ری رێ و شوێنی پێویست بۆ رێگری له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر ئاژاوه و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك، گه‌ر له نێوان لایه‌نگران و خۆپێشانده‌رانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له یه‌ك كاتدا خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.