پارێزگای هەولێر، بڵاویكردەوە: “لەم هەفتەیەدا لەکۆی پشکنینی 41 وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، 13 بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەورووبەری بەهۆی دەستکاریکردنی كوالیتی بهنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر”.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/8/11، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون 201 بەنزینخانەن.
ئاشكرای كردووە، سێ بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەنەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:
یەکەم/ وێستگەی ڕاستی1
دووەم/ وێستگەی سیڤەر
سێیەم/ کالکار
پارێزگای هەولێر دڵنییایی داوەتە هاوڵاتییان و جەختی كردووەتەوە” لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بکەنەوە