ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەم کۆبوونەوەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ 10ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕياردرا سه‌ره‌تاى ئه‌يلوولى داهاتوو دوايين كۆبوونه‌وه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، هيواى خواست لايه‌نه سياسييه‌كان بگه‌نه لێكگه‌يشتنێك بۆ دياريكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و جه‌ختى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت”.
لاى خۆيه‌وه جينين پلاسخارت، هه‌موو پشتگيرييه‌كى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕى.
پلاسخارت جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، كه ده‌بێ به زووترين كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه كاتی زۆر له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
له كۆتايیدا بڕياردرا، سه‌ره‌تاى ئه‌يلوولى داهاتوو دوايين كۆبوونه‌وه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان، به هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی له گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وامدا ده‌بن