ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق له هه‌ڵكشاندایه و به‌پێی داتاكانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری مانگانه نزیكه‌ی 6 هه‌زار سكاڵای جیابوونه‌وه تۆمار ده‌كرێن. به‌شێكی زۆر لە هۆكاره‌كانیش بۆ خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بێكاری و مادده‌ی هۆشبه‌ر و فیلمه بیانییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به‌هۆیه‌وه شیرازه‌ی خێزان تێكده‌چێت.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان نزیكه‌ی 6330 حاڵه‌ت بووه.
به‌شێكی دیكه‌ش له‌جیابوونه‌وه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ئه‌نجامدراون، كه نزیكه‌ی 1670 حاڵه‌ت بووه، به‌و واتایه له‌ماوه‌ی كاتژمێرێكدا 9 حاڵه‌ت و له رۆژێكدا 211 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار ده‌كرێن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌مانگی ئایاری ئەمساڵ نزیكه‌ی 5815 حاڵه‌تی جیابوونەوە هەبووە و رێژه‌كه كه‌متر بووه و پارێزگاكانی به‌سره و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و دیاله له‌و پارێزگایانه‌ن زۆترین ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی تێدا تۆماركراوه.
بەگوێرەی ئامارەکان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مانگانه حاڵه‌ته‌كان زیاد ده‌بن و هه‌ندێكجار ده‌گاته سه‌رووی 6 هه‌زار حاڵه‌ت، قوربانی یه‌كه‌می جیابوونەوە‌كەش، ئافره‌تانن، كه دوای جیابوونه‌وه ته‌واوی مافه‌كانیان پێ‌نادرێت و ئه‌ركی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیشیان له ئه‌ستۆ ده‌بێت.
توێژەرانی بواره‌كه پێیانوایە، به‌شێكی دیاری ئه‌و حاڵه‌تانه، بۆ خیانه‌تی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و زنجیره درامایانه‌ی ده‌روونی خه‌ڵك تێكده‌ده‌ن. هاوكات به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیش هۆكاری دیكه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ن.