چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە نزیكەی یەك ملیار دینار چەند پرۆژەیەک لە هەولێر جێبەجێ كران

بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر تەواوكران كە پرۆژەكان كاریگەری باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەنگوزاری لەو شوێنانەدا دەبێت.

پرۆژە تەواوكراوەكان بریتین لە پرۆژەى دروستكردن و قيرتاوكردنى شەقام لە گوندى كەلەكان و قيڕتاوكردنى شەقام لە شارۆچكەی بەحركە لە مزگەوتى سەلاحەددین و گۆڕستانى كومەڵگەى بەحركە لەگەڵ قيڕتاوكردنى گەڕەكى ژين لە بەحركە و قيڕتاوكردنى شەقامە جياكراوەكانى ١٨٩ى عەنكاوە.

پرۆژەكان بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار و بە ڕێژەی ١٠٠٪ تەواوكراون، وێڕای ئەو پرۆژانە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.