ئاریاس جاڤان دەڵێت: تۆ جیاوازی

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان نوێترین کاری هونەریی خۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

ئەو گۆرانیبێژە ئاماژەی بەوەش کردووە “تۆ جیاوازی” نوێترین گۆرانییەتی کە بە شێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوەو دەلێت بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم کە رۆژانە زیاتر لە ٥٠ جار گوێی لێدەگرن.

ئاریاس ئەوەشی نەشاردەوە، دوای ئەم بەرهەمەی ئەلبوومێکی نوێ بەناوی “مەمنووعە عەشقت” ببلاودەکەمەوە کە لە هەشت تراک پێکهاتووە، “تۆ جیاوازی” یەکێکە لە گۆرانییەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی.

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.

ھەواڵی زیاتر