چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە گوژمەی 38 ملیار دینار رێگای دەروازەی سه‌رزێرى لە دهۆک دروست دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان لە پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێ، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی داوە لەسەر دروستكردنی رێگای سنووریی سه‌رزێرى، لە سنووری پارێزگای دهۆك.

خه‌دیجه‌ محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری رێگاوبان لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند: “بە گوژمەی 38 ملیار دینار، وەك قۆناغی یەكەم، رێگای سنووری خاڵی سه‌رزێرى تا دەگاتە ناحیەی كونە ماسی، بە درێژایی هەشت كیلۆمەتر دووبارە بەشێوەیەكی رێكوپێك دروست دەكرێت، لە قۆناغی دووەمیشدا رێگاكە تا چیای مەتین دروست دەكرێ، لە چیاكە دەبێت بە تونێل و بەمەش رێگاكە زۆر خۆش دەبێت“.

ئاشكراشی كرد: “ئێستا پرۆژەی دروستكردنی رێگای سنووریی سه‌رزێرى چووەتە تەندەر و رادەگەیەنرێ، هەر كاتێك كۆمپانیایەك وەری گرت، یەكسەر دەست بە دروستكردنی ئەو رێگایە دەكرێت، تا دەگاتە ناحیەی كونە ماسی“.