له‌پارێزگای سلێمانی رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10 ى 8 ى 2022، لەسەر ڕێگەی سەرەکی (سلێمانی – زەڕایەن) نزیک گوندی ( بیرکێ )، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ڕوویدا.
هاتووچۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ه، بەو هۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی سەکنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە، دەست بەجێ گیانیان لەدەست دا‌و یەکێ لەسەر نشینەکانیش بریندارە.
هاتووچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەرچوونی هەڵەی یەکێ لە ئۆتۆمبێلەکان .
previous post