كازمی سەردانی نەینەوا دەكات و بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی موسڵ دادەنێت

سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی رایگەیاند، سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی موسڵ، دەگاتە پارێزگای نەینەوا.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، سبەینێ كازمی دەگاتە پارێزگای نەینەوا و لە رێگەی هەلیكۆپتەرەوە لە گۆڕەپانی فڕۆكەخانەی مووسڵ دا دەنیشێتەوە.
سەرچاوەكە جەختیشیكردۆتەوە كە ئامانجی سەردانەكە، دانانی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی موسڵە، دواتریش شارەكە بەجێدەهێڵێت.
جێگای ئاماژەیە لە ئێوارەی دوێنێ -وە ئامادەكاری بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەكە بەردەوامە، هەر ئەمڕۆ-ش نەجم جبووری ،پارێزگاری نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا، واژۆكردنی گرێبەستی ئاوەدانكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵی لەگەڵ دوو كۆمپانیای نێودەوڵەتی تایبەت بە دروستكردنی فڕۆكەخانەكانی راگەیاند.

ھەواڵی زیاتر