پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زیری دارایی: کابینەى نۆیەم توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى

وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکى كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا کۆبووە
 ئەمڕۆ سێشەممە ٩ ی ئابی ۲۰۲۲، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەک لە (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (هیپ بێڵى) سەرۆکی یەکەی ئابووری و (سێپ پاچ) سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووە. 
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکە، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى  بەخیرهاتنى شاندى میوانى کرد و بە بۆنەى دەستبەکاربوونى (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکە نوێیەکەى بۆ خواست.
 شاندی میوان دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و پرسى پیێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکومەتى فیدڕاڵیان تاوتوێ کرد. 
 وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەوەشکرد، یەکێک لە دەستکەوتەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە کابینەى نۆیەم، توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى. 
هاوکات ئاوات جەناب نووری ئەوەشی دووپات کردەوە وەزارەتى دارایی توانیویەتى داهاتى ناوخۆ زیاد بکات و  خەرجیەکان کەم بکاتەوە. 
لە کۆتاییدا، شاندی میوان پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی و سوپاسى وەزیرى دارایی و ئابووریان کرد کە توانیویەتى هەنگاوى ئەرێنى بە ئاراستەى جێ بەجێ کردنى یاسای چاکسازى بنێت و ئاماژەشیان بەوەدا هاوکارێکى بەهێز دەبین بۆ بەرەو پێشبردنى تواناى فەرمانبەرانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى.