چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌: ئەو کەسانەی کە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبایان کردبوو، دەستگیر کران.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە.