گرووپی جیهادی ئیسلامی لە غەززەوە زیاتر لە 100 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

ئەمڕۆ شەممە، ئەفیخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 30 بۆردومانی ئاسمانی بۆ سەر زیاتر لە 40 ئامانجی سەر بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە رێگەی 55 مووشەکەوە بە ئامانج گیراون کە بریتین لە: 5 مووشەکهاوێژ و 6 کارگەی بەرهەمهێنانی چەک و دوو جبەخانەی هەڵگرتنی هاوێژەری مووشەک و یەک کۆگای گوللـەهاوەن و 6 پێگەی چاودێریی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی.

بە گوتەی ئەدرعی، لە سەرەتای هەڵمەتە سەربازییەکەی سوپای ئیسرائیلەوە، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی نزیکەی 160 مووشەک و هاوێژەری بەرەو ئیسرائیل تەقاندووە، نزیکەی 130 مووشەکیان سنووری کەرتی غەززەی تێپەڕاند و سیستەمی گومەزەی ئاسنین توانیی رێگریی لە 60 هاوێژەر و مووشەک بکات، مووشەک و هاوێژەرەکانی دیکە لە ناوچە کراوەکان کەوتنەخوارەوە کە پێویستیان بە بەرپەرچدانەوە نەبوو.

ھەواڵی زیاتر