شێرزاد رەشید كاكە، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، پهیامێك ئاراستهی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی زانستی (خوێندنی کوردی) دهكات، له پهیامهكهدا هاتووه: بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هاتنەوەی بابەتی تەرککراو (محذوفات) لە پرسیارەکانی وانەی کیمیا لە تاقیکردنەوەکانی وەزاری شەشەمی ئامادەیی بەشی زانستی/ أحيائى، وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی بڕیاریدا لیژنەیەکی وەزاری پێکبهێنرێت و سەردانی شاری کەرکووک بکات.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لیژنە وەزاریەکە نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنە وەزاریەکە دەبن.