له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری ئاواره‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، پێویستییه‌كانی ئاواره ئێزدییه‌كان (كه تا ئێستا زۆربه‌یان له ژێر خێوه‌ته‌كان و ده‌ره‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن) گه‌لێك زۆرن.
UN ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قورسی ژیانی ئاواره ئێزدییه‌كان وا ده‌كات، ته‌نیا داوای پێداویستییه‌كانی رۆژانه بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی UN، داعش به رێژه‌ی %80ـی ژێرخانی گشتی و هه‌روه‌ها %70ـی خانووی ئێزدییه‌كانی له شنگال و ده‌وروبه‌ری وێرانكردووه، كه به رێژه‌ی %85ـی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستن.
جیا له‌وه داعش ده‌ستی بۆ سامانه سرووشتییه‌كانی ئه‌م ناوچانه بردووه، ته‌واوی رووبار، بیری ئاو، كه‌ره‌سته و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی وێرانكردووه.(هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه).
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كه‌شوهه‌وایه‌ك بڕه‌خسێنن، تاوه‌كو ئه‌و رووداوانه‌ی كه به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتوون، دووباره نه‌بنه‌وه و هاوكار بن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان.
ساڵی رابردوو تیمێكی لێۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ستیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانیان خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م تیمه، تا ئێستا 2700 ئێزدی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بێسه‌روشوێنن.
له‌مانگی ئابی 2014، رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیكرده سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری و ده‌ستیانكرد به جینۆسایدی ئێزدییه‌كان