كەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت 

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 4- 8- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س 
ئاراستەی با / خۆرهەڵات .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیك دەبێتەوە  لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو  .
مەودای بینین / ( 8 – 10) كم  دەبێت .
سبەی 5- 8- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با كە دەبێتە بەرز بونەوەی تۆزێكی سوك كاریگەریەكەی لە ناوچەكانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت . 
پلەكانی گەرما / بە نزیكەی 1 پلە بەرز دەبێتەوە لەگەڵ تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشو  .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (15-25 )كم/س 
ئاراستەی با /  باشوری خۆرهەڵات .
مەودای بینین /  ( ٧– ٩ ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 45
سلێمانی : 44
دهۆك  : 44
كەركوك : 48
هەڵەبجە : 46
سۆران  : 43
راپەرین : 45
گەرمیان: 50
بەشی پێشبینی / 4- 8- 2022