ئەمڕۆ مووچەی هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت 

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند دامودەزگایەكی دیكە مووچە وەردەگرن.
بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی هێزی زێرەڤانی، فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن، دابەش دەكرێت.
رۆژی دووشەممە، وەزارەت دارایی لیستی مووچەی مانگی 7 ی راگەیاند و لەدەستپێكیشدا تەندروستی وەریگرت و  لە 20 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكان دابەش دەكرێت،  رۆژی 20ی ئابیش بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پڕۆسەكە كۆتایی دێت.
خشتەی راگەیاندراوی لیستی مووچە بۆ رۆژانی دواتر: