سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 03ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، داوا لە هاوبەشەکانمان دەدەین بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: لە هەشتەم ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان، داوا لە هاوبەشەکانمان دەکەم کە یارمەتی ئێزیدییەکان بدەن بۆ کۆتاییهێنان بەم ئازارە و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان لە شنگال و هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئێزیدییەکان دوای ئەم کارەساتە پێویستیان بە بینینی کردارە.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا کە هەموو شتێک دەکەین بۆ یارمەتیدانیان.