چاودێرێک
جه‌میل بایك بڕێك قسه‌ی عهوامخهڵهتێنی بۆ ڕۆژنامه‌ی “ئه‌لنه‌هار”ی میسری كردووه. هه‌رچه‌نده قسه‌كان تێكه‌ڵه‌یه‌كن له تۆمه‌تی سواو و چهندبارەكردنهوهی ئیدعای نامه‌نتیقی گه‌وره كه مه‌گه‌ر هه‌ر له نێو عه‌قڵیه‌تی كۆن و به‌سه‌رچووی خه‌ڵكی وه‌ك سه‌رانی په‌كه‌كه جێیان ببێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا تێنه‌په‌ڕن، چه‌ند سه‌رنجێك له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌وه كه سایتی شارپرێس بڵاوی كردوونەتەوه، ده‌رده‌بڕین.
جه‌میل بایك، تۆمه‌ته كۆنه تازه‌كه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه دووباره ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له نێو هه‌رێمی كوردستان. جیا له‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه هێنده هیچه، شایانی وه‌ڵامدانه‌وه و پاكانه نیه، وه‌لێ به ئاشكرا دیاره ڕاكردنه له پرسیاره هه‌ره گه‌وره‌كه: سه‌رانی په‌كه‌كه و چهكدارانیان چ ده‌كه‌ن لێره، له هه‌رێمی كوردستان؟ چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆچی له شرنا‌خ و ئامه‌د و قارس و ده‌رسیم نین بۆچی له قه‌ندیل و شارباژێڕ و پێنجوێن و شنگالن؟ ئه‌و مافانه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه ئیدعایان ده‌كه‌ن لای هه‌رێمی كوردستان و خهڵكهكهین؟ په‌كه‌كه چی له هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت؟
ئه‌م پرسیارگه‌له، پرسیاری هه‌موو حزب و هێزه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی كوردستانن نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستاندا، به‌دڵنیاییشه‌وه له داهاتوویه‌كی نێزیك‌دا ده‌بنه پرسیاری ئه‌و هه‌زاران گه‌نجه كورده‌ی به‌نیازی پاكه‌وه دووی سه‌رانی په‌كه‌كه كه‌وتوون، ده‌بنه پرسیاری ئه‌و هه‌زاران خێزان و بنه‌ماڵه‌یه‌ی كه سه‌رانی په‌كه‌كه له نێو گه‌مه ئیقلیمییهكانیان و به درووشمی عهوامخهڵهتێن لێره و له‌وێ كوڕ و كچه‌كانیان به‌كوشت داون. ئه‌وده‌میش، نه ئه‌م تۆمه‌ته هیچانه‌ی بایك و سه‌رانی تری په‌كه‌كه دادیاندهدهن نه ئیدعای گه‌وره و ئیشه بچووكه‌كانیان فریایان ده‌كه‌وێت.
له شوێنێكی تردا، جه‌میل بایك، وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یی سه‌رانی په‌كه‌كه، كه خۆیان به كوێخای هه‌موو كوردستان ده‌زانن، بێ ئه‌وه‌ی ئیعتیراف به ناو و خاكی كوردستان بكه‌ن، ڕێ به خۆی ده‌ده‌ات و ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو كورد داده‌نێت.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئه‌وه وه‌بیر جه‌میل بایك و سه‌رانی په‌كه‌كه و هه‌موو ئه‌وانه بێنینه‌وه كه به قسه و درووشمه زله‌كانی په‌كه‌كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و به‌رده‌وامیشه تا بوار نه‌دات خه‌باتی ڕزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان سه‌ر بكێشێت بۆ شه‌ڕ و دژایه‌تی نه‌ته‌وه هاوسێكانی كورد له‌م ناوچه‌یه‌ی دنیادا، به‌وه‌ش بكه‌وێته داوی نه‌یارانی كورد و كوردستان و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌وه. سه‌ركردایه‌تی مێژوویی ئه‌و بزاڤه باوه‌ڕی به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی هه‌یه له پێناو مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی كورد و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێی نه‌داوه و نادات ئه‌م خه‌باته به‌لاڕێدا ببرێت و بكه‌وێته ته‌ڵه‌ی كوشنده‌ی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌كانی كه كورد له‌ته‌كیاندا ده‌ژی. بۆیه، پێداگرتنی بایك و سه‌رانی په‌كه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌و جۆره شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره و هه‌وڵی خۆدانه پاڵی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆ شه‌ڕی ئه‌وی تریان، گه‌مه‌یه‌كی ترسناكه و یه‌كه‌مین زیانمه‌ند لێی كورد و خه‌ڵكی كوردستانه.
به‌كورتی خه‌باتی كورد و خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه نه‌ك بۆ شه‌ڕی ئه‌م نه‌ته‌وه و ئه‌و نه‌ته‌وه. ده‌مێكه سه‌رانی په‌كه‌كه، به‌فیتی ئهموئهو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێناسه‌ی خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان بگۆڕن، وه‌لێ پیلانه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرتووه و ناگرێت و تێكۆشه‌رانی كورد و كوردستان ناكه‌ونه داوی ئه‌و گه‌مه خه‌ته‌رناكه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه و هاوكارانیانهوه.
ده‌بێت جه‌میل بایك و سه‌رانی حزبه‌كه‌ی بزانن: دیاریكردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ستنیشانكردنی كێ دۆسته و كێ نه‌یاره، مافی ئه‌وان نیه، مافی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه.