هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

هەر ئۆتۆمبێلێك بەر لەڕۆژی2022/1/10كڕابێت و تاكو ئێستا تۆمارنەكرابێت بەهۆی كێشەی لێدراوی، پێویست بەگرێبەستی ئەلیكترۆنی ناكات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەی تۆماركردنیان بەهۆی لێدراوی هەبوو ، ئاگاداردەكاتەوە كەوا لەكاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان و دەرچوونیان لەپشكنینی دووەم ، پێویستیان بە بەگرێبەستی ئەلیكترۆنی نابێت ئەگەر ئوتومبێلەكانیان كڕیبێت بەر لە جێبەجێكردنی ڕێنمایی ژمارە(3)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ.
هاتووچۆی هەولێر روونیشیكردۆتەوە، واتا هەر ئۆتۆمبێلێك بەر لەڕۆژی2022/1/10كڕابێت و تاكو ئێستا تۆمارنەكرابێت بەهۆی كێشەی لێدراوی، پێویست بەگرێبەستی ئەلیكترۆنی ناكات بۆی ڕێكبخرێت.

ھەواڵی زیاتر