پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هونه‌ری فۆتۆگرافی

ئاوات عوسمان

فۆتۆگرافی بەمانای تۆمارکردن و خولقاندنی وێنەیە. ئەگەر رۆژانێک تەنیا بۆ تۆمارکردنی یادگارییەکان بوو ئێستا بەشێکی گرنگە لە تۆماری بەڵگەنامە مێژووییەکان لە کۆنەوە تاوەکو ئێستا. مانای فۆتۆگرافی (وێنەگری) چییە؟ فۆتۆگرافی – photography زاراوەیەکی یۆنانییە و لە دوو وشە پێک هاتووە، (فۆتۆ – photo) کە بە واتای ڕوناکی دێت، لەگەڵ (گراف – graphe) کە بەواتای نوسین دێت، کە هەردوو وشەکە واتای (نوسین بەهۆی ڕوناکی) دێت. ٭ وە (کامێرا – Camera)، ئەو ئامێرەیە کە وێنە دەگرێت و تۆماری دەکات، دوو جۆر وێنەگرتن هەیە ئەوانیش وێنەی وەستاو – photograph و وێنەی (جوڵاو – ڤیدیۆ) ئەگەر ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەینەوە دەبینین تەنانەت پێش دروستکردنی کامێراش ئەم هونەرە هەبووە، خەڵکی وێنەیان لەسەر کاغەز، بەرد، یاخود دیوار کێشاوە سەرچاوە عەرەبیەكان مێژووی فۆتۆگرافی دەگەرێنەوە بۆ سالە (1038ز) لەو كاتەی كە زانایەكی عەرەب بە ناوی (حەسەنی كوڕی هەیسەم) ئەم زانایە لە كاتی توێژینەوەكانیدا لەبارەی ڕۆژگیران و مانگگیران (الكسوف والخسوف) دیاردەیەكی بەدیكرد وە لەكتێبی (میزان الحكمە) بەڕوونی نوسیوتیەوە كە تاوەكو ئیستالە كولێژی ئەندازەی زانكۆی (عین شمس) دەست نوسی ئەم بیردۆزەیە پارێزراوە. لە بیردۆزەكەدا هاتوە دەلێت (ئەگەر هاتوو چەند تەنێك بەرامبەر كونێك بوون لەچەند شوێنكی جیاجیادا وە ئەو كونە لەسەر دیواری ژوورێكی تاریك دابوو دیمەنی ئەو تەنانە لەسەر دیواری بەرامبەركەنەكە وەكو خۆیان دەردەكەونەوە. . مێژووی دروستبوونی فۆتۆ. زانای ئەڵمانی لەبواری فیزیاو کیمیا (یوهان هاینریش شولز)، لەساڵی ١٧١٧، هەوڵی دا بگات بە ئەنجامێک بۆ دەرچاندنی فۆتۆ، بەڵام هەوڵدانەکەی شکستی هاورد، لەساڵی ١٧٤٤ بەو ئاواتەوە سەری نایەوە، لەپاش ئەو، زانای بەریتانی (توماس ویدگود)، لەساڵی ١٨٠٠، هەوڵی دا بگات بەدەرچاندنی فۆتۆ، بەڵام پاش پێنچ ساڵ، ئەویش لەساڵی ١٨٠٥، بەبێ ئەنجام سەری نایەوەو نەگەیشت بەو ئاواتەی، پاشتر زانای فەرەنسی (جوزیف نیبس)، کە بە (نیسفۆر نیبس)، ناسرابوو، لەساڵی ١٨٢٦، توانی یەکەم ووێنەی تۆمار کراو، لەپەنجەرەی ژوورەکەیەوە بچرکێنێت، ئەم کردەیە ماوەی هەشت کاتژمێری خایاند، پاشتر بەهاوکاری هونەرمەندی فەرەنسی و زانای بواری (لویس جاك ماندی داگێر)، کە بە (لویس داگێر) ناسراوە، توانی کاری شۆردنەوەی ووێنەو تۆمارکردنی لەسەر لاپەڕە بۆ بکات، بەوەش یەکەم فۆتۆ لەمێژووی مرۆڤایەتی هاتەبوون فۆتۆگرافی لەسەردەمی ڕێنسانس (renaissance) لە ئەوروپا گرنگییەکی زۆری پێدرا هەتاوەکو دروستکردنی یەکەم کامێرا لەسەر دەستی داهێنەری فەڕەنسی (جۆسێف نیپس) لە ساڵی 1825 کە وێنەیەکی بەردەم پەنجەرەی ماڵەکەی بوو تا ڕادەیەک کۆپیەکی دیمەنەکە بوو. دروستکردنی کامێرا وەچەرخانێکی گەورەی هونەری فۆتۆگرافی بوو هەتاوەکو سەردەمی دیجیتاڵ، کە سەردەمێکی زێڕین بوو بە هۆی دروستکردنی کامێرای دیجیتاڵ لە ساڵەکانی 1980 و 1990. لە ساڵی 1991 یەکەم کامێرای دیجیتاڵ لە لایەن کۆمپانیای کۆداک، دروستکرا بە ئاستێکی بەرز، کە توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت مێژووی فۆتۆگرافی لەکوردستان ھیچ بەڵگەیەک نییە.
سەلمێنەری ئەوەبێت کە پێش کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە کورد ئاشنایی لەگەل ھونەری فۆتۆگرافیدا ھەبێت، بەو پێیەی ھیچ فۆتۆیەکی کەسایەتی و نووسەرێکی کورد لە سەدەی نۆزدەھەمدا لەبەردەست نیە. ھەموو ئەو وێنانەی کە بۆ ئەو سەردەمە دەگەرێنەوە لە رێگای کامێرای کوردناسەکان لە لەندەن و ژنێف و پاریس ماونەتەوە. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە، بۆ یەکەمجار فۆتۆگرافی وەک پیشە لەلایەن (محمد یوسف غەزنەوی) کە خەلکی ئاکرێ بووە لە کوردستان سەریھەلداوە. لە رۆژنامەگەریشدا بۆیەکمجار ١٩١٣ وەک یەکەم رۆژنامە و گۆڤار، رۆژنامەی رۆژی کورد کە لە ئەستەمبول دەردەچوو، لە ژمارەی سێی رۆژنامەکەدا بە بلاوکردنەوەی وێنەی (حسن کنعان پاشای بەدرخانیەکان) وێنەی لە رۆژنامەگەری کوردیدا جێکردەوە. ئەکرەمی ساڵحە رەشە، دەڵێ: یەکەم ئامێری وێنەگرتن لەلایەن حوسێن حوزنی موکریانی و کابرایەکی لوبنانییەوە ھێنرایە سلێمانی و شێخ لە تیفی دانسازیش لێی کڕین، لە زەمانی شێخ مەحموددا بۆ ئیش و کاری خۆیان بەکاری دەھێنا وەک گرتنەوەی نووسین (استنساخ). دوایی ئەو ئامێرەی فرۆشت بە یەحیا ئەفەندی رەسام. ئیتر ھەر ئەو بۆ وێنەگرتن بەکاری دەھێنا. بە لام حوسێن حوزنی لە سلێمانی کامیرایەکی تری فرۆشتوتە شێخ لەتیفی دانساز. لە ھەمان کاتدا کامیرایەکی دیکەشی لە ڕواندز (لە چاپخانەکەی خۆیدا) ھەبووە بۆ کاری چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەری و وێنەگری ئیشەکانی خۆی: چونکە دەبینین حوسێن حوزنی موکریانی لە ساڵانی (١٩٢٦-١٩٤٢) دا دەیان ڕەسم و وێنەی فۆتۆگرافی لە ڕۆژنامەو کتێبەکانی خۆیدا بڵاوکردۆتەوە. بەم شێوەیە،، نووسەری پایەدار، گیوی موکریانی، درێژە بە ڕێگاکانی ئەو دەدات. بەھەمان شێوەی ئەو، بایەخی‌ بەم ھونەرە شارستانییە داوە تەنانەت بەکامیرای خۆی چەندین دیمەنی زیندووی ژیانی کوردستان و شەخسیاتی گەلەکەی خۆی لە فەوتان ڕزگار دەکات و دەیانگرێتە چوارچێوەی زیندووی فۆتۆگرافەوە. بەشێکی زۆری وێنەنایابەکانی شاری ھەولێر لە ساڵانی (١٩٢٠-١٩٥٠) کە ئەمڕۆ لەبەردەستدان، بە کامێرای بەھەشتی گیوی موکریانی گیراون و تا ئێستاش ئامرازەکانی وێنەگرتن و کامیراکەیان ھێشتا ھەر لە چاپخانەکەیاندا پارێزراون ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافی هەموو ساڵێک 19/8/1839 رۆژی‌ جیهایی‌ فۆتۆ ده‌كرێتەوە له‌زۆرێك له‌ وڵاتاندا چه‌ندین چالاكی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌ساتی‌ گرتنی‌ یه‌كه‌م وێنه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ڕۆژ به‌ڕۆژ بایه‌خی‌ وێنه‌ زیاتر ده‌بێت، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ئێستا كامێراكان ئه‌گه‌ر له‌ڕێگای‌ مۆبایله‌كانیشمانه‌وه‌ بێت، میوانی‌ ماڵی‌ هه‌موومانه‌، له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ مرۆڤ هه‌وڵی داوه‌ وێنه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خۆیی و ده‌وره‌به‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان تۆماربكات، تائه‌و كاته‌ی زانای ئیسلامی حه‌سه‌ن بن هه‌یسه‌م كاتێك له‌ سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا زیندانی كرا و توانیی له‌ ماوه‌ی زیندانیكرانه‌كه‌یدا درێژە به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ده‌ره‌باره‌ی (تیشك و چاو) بدات و تێبینیه‌كانی خۆی ده‌ره‌باره‌ی تیشكی خۆر و كاردانه‌وه‌كه‌ی تۆماربكات.