“من و لەیلا” یەکەم ڕۆمانی ئەحمەد ئال جۆدە بە کوردی

ئارام كۆشكی – سلێمانی

لە نوێترین بەرهەمی بڵاوکراوەیدا نووسەر و وەرگێڕ دانا عەسکەر رۆمانی “من و لەیلا؛ ئەو پەریەی بوو بە مرۆڤ”ـی ئەحمەد ئال جۆدەی وەرگێڕاوە و ناوەندی فێربوون لە شاری هەولێر لە دوتوێی 196 لاپەڕەدا چاپ و بڵاویان کردووەتەوە.

وەرگێڕ سەبارەت بەم بەرهەمە ئەوە دەخاتەڕوو کە “ئەم ڕۆمانە كەشێكی ئەفسانەیی و عیرفانی هەیە، پیاوێكی بە تەمەن ناوی “ماركۆس”ـە، نزیكەی هەزار ساڵە بەسەر پشتی كەشتییەكەیەوە “قەنتۆرس” بە دەریادا بەدووی خودا و حەقیقەت و خۆشەویستیدا دەگەڕێت.”
دواتر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە “شوێنی ڕوودانی ڕووداوەکانی ئەم رۆمانە نێو دەریایە، بەسەر پشتی كەشتییەكی زۆر گەورەی چواردە چارۆكەیە، ئەم پیاوە بەتەمەنە لە مناڵییەوە لە گوندەكەی خۆیان کە ناوی “دۆریس”ـە خوێندكاری پیرێژنێك دەبێت بە ناوی ئەسینا، لەسەر دەستی ئەسینا دەبێت بە فەیلەسوف، بۆیە بڕیار دەدات بەدوای خودادا بگەڕێت، كەشتییەكەی لەهیچ شوێنێك لای نەداوە، رۆژێك بە ویستی خودا كەشتییەكەی لە رۆخێكدا دەوەستێت، ماركۆس لە وشكایی پەرییەك دەبینێ‌، دەكەوێتە قسەكردن لەگەڵی، دەڵێ‌ من ناوت نازانم، بەڵام بە لەیلا بانگت دەكەم.
چیرۆکی ئەم پیرەپیاوە و لەیلا درێژ دەبێتەوە و خوێنەر تا دوا رستەکانی رۆمانەکە کەمەندێش دەکات. ئەم رۆمانە یەکەم رۆمانی ئەم نووسەرەیە بە زمانی کوردی.

ھەواڵی زیاتر