فیدراسیۆنه‌كانی تۆپی پێی عێراقی و كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی نایابیان به شێویه‌كی فه‌رمی راگه‌یاند، بڕیاردرا رۆژی 2ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022 خولی نایابی عێراق ده‌ستپێده‌كات و رۆژی 1ـی ته‌مووزی 2023 كۆتایی بێت. له به‌رامبه‌ردا خولی نایابی كوردستان له رۆژی 13/10/2022 ده‌ستپێده‌كات.
دیاركردنی ده‌ستپێكی یارییه‌كان له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و كوردستانه‌وه، كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاماده‌كاری یانه‌كان و بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه‌وه هه‌بووه، كه به شێك له یانه‌كان به شێویه‌كی به هێز چوونه‌ته نێو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
وه‌ك یه‌كه‌م یانه‌ش یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو تازه هاتوو بۆ یانه‌كه مه‌شق و راهێنانه‌كانی ده‌ستپێكردووه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر وه‌لی كه‌ریم، كه وه‌رزی رابردوو به چه‌ند یاریزانێكی كورد نه‌ورۆزی كرده ژماره‌یه‌كی قوورسی خولی نایابی عێراقی.
هه‌ولێریش له ئێسته‌دا سه‌رقاڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی وه‌رزی رابردوویه‌تی، به‌ڵام تا ئێسته له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانان ره‌وا یوسف و ئاكار هاشم و كۆسره‌ت بایز و شوان مامۆ و رێباز عه‌بدوڵڵای گۆڵپارێز سه‌ركه‌وتوونه‌بووه.
یانه‌ی هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی گرێبه‌ستێكی تازه‌وه له‌گه‌ڵ یاریزان شێركۆ كه‌ریم رێكبكهوێتهوه، تا وه‌رزی داهاتووش وه‌ك یاریزانی پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام تا ئێسته گرێبه‌ستی شێركۆ نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت بۆ شوێنگره‌وه‌ی یاسین سامیه شوێنگره‌وه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی بهێنێته ریزه‌كانی، به‌ڵام تا ئێسته له‌م كاره‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ساتی بهڕێوهچووی خوله‌كانی كوردستان دیاریكرا
رۆژی شه‌ممه، 23ـی ته‌مووزی 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی 3 چالاكی دیاریكرد، دیارترینیان خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانه كه بڕیاره له 13ـی مانگی 10ـی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات، یانه‌ی چوارقورنه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له خولی نایابی كوردستان یاری ده‌كات هاوشانی یانه‌ی ئاكرێ بلیتی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌یان بڕیوه.
فیدراسیۆنه‌كه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی جامی سووپه‌ری كوردستانی دیاریكردووه كه بڕیاره یارییه‌كه له رێكه‌وتی 1/10/2022 له نێوان یانه‌ی سیروانی نوێی پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و یانه‌ی برایه‌تی پاڵه‌وانی جامی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستتان، رۆژی 14/11/2022ـی وه‌كو یه‌كه‌مین رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رزی نوێی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌ستنیشان كردووه.
له ئێسته‌دا یانه‌كانی كوردستان ده‌ستیان به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبسهتهكانی یاریزانان و دیاریكردنی راهێنه‌ر بۆ یانه‌كانیان كردووه، له دواین هه‌وڵیشیان یانه‌ی ئاكری راهێنه‌ر مه‌حمود مه‌جیدی یاریزانی پێشووی هه‌لبژارده‌ی عێراق و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك راهینه‌ری تیپه‌كه ده‌ستنیشانكردووه، كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی له وه‌رزی 2021 بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م نازناوه‌ی بۆ سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا.