دهۆك.. درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌

له‌ گوندێكی نزیك دهۆك درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ وخه‌ڵكی گونده‌كه‌ش تووشی ترس و دڵه‌راوكێ بوون.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/7/2022، له‌ گوندی (به‌ندا)، له‌ سنووری دهۆك، درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌، به‌ گوته‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه‌، ده‌نگێكی به‌رز له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی دا خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی له‌ خه‌و هه‌ستاندووه‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروست بووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئاگر به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ له‌ هه‌ندێك پوش و پاوان و داری ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

تا ئێستا لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و دیار نییه‌ درۆنه‌كه‌ له‌ كوێ و له‌ چ لایه‌نێكه‌وه‌ ئاڕاسته‌ كراوه‌.

ھەواڵی زیاتر