بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سەر و ریشی پێشمەرگەیەکی کاکەییان تاشیوە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (25ـی تەمووز)، (ئه‌یمه‌ن عه‌بدین جاسم كاكه‌یی) پێشمه‌رگه‌ی لیوای 9ـی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاندێك له كه‌سایه‌تیانی كاكه‌یی لەلایەن سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازییان لێ‌کرا.
ئاماژە بەوەشدراوە “بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته ناشرینه‌ی گرووپێكی چه‌كدارانی (حه‌شدی شه‌عبی) كرد، كه بێ‌ڕێزیان به‌م پێشمه‌رگه‌یه و پیرۆزییه‌كانی كاكه‌ییه‌كان كردووه”.
وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كاكه‌ییه‌كان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه، سه‌ربه‌ست له‌زگین رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م ره‌فتاره نامرۆڤانەییە هه‌ستاون. هه‌روه‌ها پشتگیری و پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ دووپاتکردنەوە.
“كوردستان و عێراق، به‌هه‌موو جیاوازییه‌كانیانەوه پێویسته رێز له بیروباوه‌ڕ و پیرۆزییه‌كانی یه‌كتر بگرن، له‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانیش پێویسته، كه پارێزگاری له‌و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانه بکەن، كه له رابردوودا وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئەرێنی سه‌یر كراوه.” ئەمە بەشێکی دیکەی قسەکانی بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوو لەو دیدارەدا.
شاندی کاکەیەکانیش باسیان لەوە کردووە، بەپشتیوانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە دەیانەوێت، له رێگەی یاساوه مافی خۆیان بەدەستبهێننەوە و تاوانباران سزا بدرێن.