هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئایا لیۆنێل مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رشلۆنه‌؟

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

ئایا لیۆنێل مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رشلۆنه‌؟
خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ به‌رشلۆنه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و چیرۆكه‌ هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌.
چه‌ند ڕاپۆرتێك باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی خواست و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه‌ هه‌یه‌، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.
خوان لاپۆرتا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئێسپن، ڕایگه‌یاند: به‌ نسبه‌ت به‌رشلۆنه‌وه‌، مێسی باشترینی مێژووه‌كه‌یه‌تی، ته‌نێ ده‌كرێ به‌ یۆهان كرۆیفی به‌راورد بكه‌یت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: به‌ڵام ئه‌و بڕیار و پێشهاته‌ی رووی دا، به‌هۆی هه‌ندێ ڕه‌وش و دۆخه‌وه‌ بوو، به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌كه‌ ده‌بێ له‌ سه‌رووی یاریزان و راهێنه‌ره‌وه‌ ببینرێ.
لاپۆرتا درێژه‌ی به‌ گوته‌كانی دا و رایگه‌یاند: پێم وا نییه‌ وه‌رزی مێسی له‌ به‌رشلۆنه‌ كۆتایی پێ هاتبێ، پێم وایه‌ كه‌ ئه‌ركی ئیمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و وه‌رزه‌ به‌ كراوه‌یی بهێڵینه‌وه‌ و داینه‌خه‌ین.
لاپۆرتا به‌م جۆره‌ كۆتایی به‌ قسه‌كانی هێنا: وه‌كوو سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌ركم برووه‌ كردوومه‌.
ئه‌م لێدوانه‌ له‌ كاتێكداه‌ی، كه‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ هه‌وڵدایه‌ كه‌ بۆندی مێسی تا ساڵی 2024 نوێ بكاته‌وه‌، واته‌ ساڵێكی دیكه‌ی له‌ سه‌رووی بۆنده‌كه‌یه‌وه‌.
ڕاپۆرته‌كانیش باسیان له‌وه‌ كردووه كه‌ مێسی تا ئێسته‌ ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و بۆنده‌ی پاریس بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نه‌داوه‌، ده‌یه‌وێ ئه‌و بڕیاره‌ بخاته‌ دوای مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ.‌

نێیمار كه‌ی پاریس جێ ده‌هێڵێ؟
نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، به‌ ڕاشكاوی رایگه‌یاند كه‌ ده‌یه‌وێ ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ واته‌واتی زۆر له‌سه‌ر داهاتووی كرا.
نێیمار ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ده‌یه‌وێ له‌ یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌، ناشزانێ پلانی یانه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ چییه‌.
پێش چه‌ند رۆژێكیش پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی، ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ره‌ت كرده‌وه‌، كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو نێیمار به‌ بۆندێكی ئاڵوگۆڕی ده‌چێته‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌ و من زۆر به‌خه‌مم بۆیان، به‌ڵام زانیارییه‌كانیان هه‌ڵه‌ن.
نێیمار پێشتر به‌ بۆندێكی به‌ها 222 ملیۆن یۆرۆیی له‌ به‌رشلۆنه‌وه‌ چووه‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان، به‌ڵام له‌و یانه‌یه‌دا نه‌گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ده‌یویست پێی بگا.