وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه هاته ده‌نگ، كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ئەشکەنجەدراوە و “سووكایه‌تی” پێكراوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه “ئەمڕۆ 23ی تەمموزی 2022، لە رووداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیانكوتایه سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم)، پێشمەرگەی لیوای نۆی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە”.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتی بە پێشگەر و کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجامداوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەم کردەوەیە جێگای قبوڵکردن نییە، داوا لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دەکەین، دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێکبهێنن، تۆمەتباران دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، بۆئەوەی هیچ کەس و لایەنێکی دیكه هەوڵنەدات ئەم جۆرە کردەوە ناشیرنانە دووبارە بکاتەوە.