هاودەنگ فاروق
كردەوە قێزەونەکەی حەشـــدی شـــەعبی، بەرامبەر پێشـــمەرگەیەكی كـــوردی كاكەیی بە ناوی ئەیمەن عابدین، ســـووکایەتییە بە شـــکۆی میڵەتێـــک، بێڕێزیکردنە بە هەیبەتی پێشـــمەرگە، ئەم هەمەجیەتە،
بەشێكە لە كولتووری دڕندانە و ڕەفتاربەعسیانە.
جیاوازیکردن و ســـڕینەوەی ژیانی پلۆراڵی، یەكێكە لەو سیما هەرە
باوانەی كە هێزە ڕەجعییەكانی وەك حەشـــدی شـــەعبی كردوویانەتە ستراتیژ و پشتئەستور بە زۆرینەیەكی مەزهەبی ئایندەی گەل و وڵاتیان كردۆتە بارمتە. هێزە دیموكراتیک و كراوە و شارستانییەكان، پێویستە وریا بن ومیكانیزمی خۆیان هەبێت بۆ بەرگرتن لەو مەترسییە.
لە ڕاســـتیدا ئەم مەترســـییە بۆیە گەورەترە لەوانەی دیکە، چونكە حەشدی شـــەعبی هێزێكی چەكداری خاوەن توانستی زۆرە و لەڕووی یاساییشـــەوە شـــەرعیەتیی پـــێ دراوە، هەر خەیاڵێكـــی ڕەجعی و دواكەوتووانەی هەبێت، توانســـتی ئەوەی هەیە دەســـتبەجێ بیكاتە كردەوە، وەك لە تاشـــینی سمێڵی كوڕە كوردێكی كاكەییدا بینیمان! بەڵام هێزە دواكەوتووەكانی دی، ئەگەرچی خەیاڵدانی ناشارستانیشیان هەبێـــت، بەڵام لەبەر ئەوەی تواناییەکـــی تەواویان نییە لەم قۆناغەدا بیكەن بە كردەوە، مەترسییەكەیان زۆر خێرا نییە. كەواتە كۆمەڵگەی ئێراقی لە بەردەم مەترسییەكی هەنووكەیی و جددی و كارەساتباردایە، ئەوەی حەشدی شەعبی كردی، تەنها لە دژی یەك كەس نییە، بەڵكو لەسەر یەكێك لە پایەكانی فرەییە لەم وڵاتەدا.
هێزە دیموكراسیخوازەكان پێویســـتە دەستبەجێ لە بەرەیەكدا كۆ
ببنەوە، هەنگاوی پراكتیكی بنێن بۆ پاراســـتنی مۆزاییكی كۆمەڵگە، بەتایبەتـــی لە ناوچـــە داگیركراوەكانـــی كوردســـتاندا، چونكە هەر تێكدانێكی ئەو خەریتە كۆمەڵایەتی و كولتوورییە، واتای كۆتاییهاتنی هەمـــوو ڕواڵەتەكانـــی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و دیموكراســـییەت و كوردستانیبوونە لەو ناوچانەدا، بۆیە دوور نییە لە دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆكتۆبەر، كە كەركووك لەڕووی سەربازییەوە تەسفیە كرا، ئەمە قۆناغی دووەم بێت بۆ تەســـفیەكردنی كەركـــووك وەكو فەرهەنگ و فرەنەتەوایەیییەکەی ئەو ناوچەیە،
کورد و عەرەب و تورکمـــان، بەگوێرەی جوگرافیا ئەگەر ڕۆژێک لە یەک وڵاتیشـــدا نەژین، بە حوکمی جوگرافیـــا و جیۆپۆلەتیک ناچارن دراوســـێ بن و پیکەوە بژین، دراوسێیەتی، پێویستی بە ئاشتەوایی و پێکەهەڵکردن و یەکترقبووڵکردنە، بۆیە ئەو ئەقڵیەتە شۆڤێنییەی کە ڕەگی لە بەعسیزم و داعشیزمدایە، دەبێ ببڕێتەوە؛ ئەوانە تینوویەتیی ئەقڵە نەخۆشەکەیان بە خوێن دەشکێت، بۆیەش مەحکوومن بە نەمان.