ڕۆڵی ئافرە‌ت لە‌كۆمە‌ڵگە‌ی ئە‌مرۆدا

رێناس قادر

بەدرێژایی سه د بۆ سی سه د ساڵی رابردوو ئەو گۆرانکارییانەی کە له ڕۆڵی ئافره تان بینراوە کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئافره تان، کە زەمینەیەکی زۆریان بەدەستهیناوە لە سیاسەت و هێزی کار و تەنانەت هێزی زیاتریش لەناو خێزانەکانی خۆیاندا . لەمێژوودا زەمەنێک هەبوو کە ئافره تان نەیاندەتوانی رای خۆیان لەسەر سیاسەت و نەیاندەتوانی دەنگ بدەن و یان خۆیان بچن بۆ نوسینگە، بەڵام ئێستا لەسەردەمی مۆدێرندا ئافره تان سەرۆکایەتی بەێوە دەبەن و هێزی کار پرکراوە لەگەڵ ئافرەتە بەهێزەکان کە رابەری دەکەن وەک جێبەجێکار بۆ کۆمپانیا گەورەکان وەک (ئێندرا نۆیی بەرێوەبەری پیبسی _ نانسی پیلۆسی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه مه ریكا) ئەمانە نموونەی ئەو ئافره تانەن کە لە شوێنی بەهێزدان کە هەرگیز پرنەکراوەتەوە‌ لەلایەن ئافرەتێک لەرابردوودا. جگەلەوەی کە‌زیاتر بەرچاوە ئەو گۆرانکارییانەی کە کاریگەری زۆری لەسەر جیهان هەبووە کە گۆرانکارییەکی ورد بووە لەرۆڵی ئافرەتدا، لەکاتێکدا ئافرەت لەخێزاندا ببوون بەژنی ماڵەوە یان دروستکەری سەرەکی ماڵەوە، بەخێوکەرانی منداڵەکانی و پیاوەکان پارە پەیداکەربوون بۆ بەردەوامی خێزانەکاندا، بەڵام لە ئێستادا ژن و پیاو هەردووکیان دەتوانن په یداكه ری نان بن.
له ئێستادا هەردووهاوسەر وه ك دایک و باوک ئەو بەرپرسیاریەتیانە هاوبەش دەکەن لە ماڵ و خێزاندا. هەموو ئەمانەی سەبارەت بە چۆنیەتی رۆڵگێرانی ئافره تان وتراوە گۆراوە ئەوەی گرنگە کە تێبینی ئەوە بکەین کە هەندێک لایەنی ژیانی ئافرهتان وەک خۆی ماوەتەوە . زۆرجار کارکردن لەدەرەوەی ماڵ مانای ئەوەیە کە ئافرەت دوو ئیشی تەواویان هەیە، یه كێك لە ده ره وه و ئەوەی دیكه لەماڵەوە، به پێی ئامارەکانی ئه م دواییه چیرۆکی به شداری و سه ركه وتنی ئافرەت له سیستەمی سیاسیدا لەسەرەتای سەدەی ٢١ دا له ولأتێكی وه ك ئه مریكادا، ئافره تان تەنیا ١٢% کورسییەکانی کۆنگرێسیان لە دەستداوه، لە ٢٢% کورسیەکانی ئەنجومەنی یاسادانانی دەوڵەت، ٢٧% جێبەجێکاری هەڵبژاردنی فەرمانگاکانی دەوڵەت وە ١٤%ی دادوەری فیدراڵی هەندێک لەم ژمارانە تارادەیەک وا لە کێشەکە دەکەن کە دەرکەوتنیان ئاسان بێت، بەڵام کاتێک سەیری بوارێکی وەک رۆژنامەگەری دەکەین وادەردەکەوێت کە زۆر جیاوازه چەندین شتی جیاواز هەن کە ئافرهتان لە کۆمپانیایەکی میدیادا هەڵیدەگرن، ئەوەی وادەردەکەوێت لەهەر جۆرە پیشەیەکی دیاریکراودا شتێكی
جیاوازتر ڕووده دات.

ھەواڵی زیاتر