لە سێ ساڵی رابردووى کابینەی نۆیەم، به‌وپه‌ڕی تواناوه فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێکى کوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵە گشتییەکانی کارنامەی حكوومه‌ت كاروباره‌كانی خۆی ڕاپه‌ڕاندووه. له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێش، فه‌رمانگه هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ دونیاى دەرەوە فراوانتر بكات. جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كردۆته‌وه به ڕەچاوكردنی بهرژىوهندی هاوبه‌ش و ڕێزی دوولایه‌نه. ئەمەش کار و چالاکییەکانى فەرمانگەیە لەم سێ ساڵەى ڕابردووە لە زمانى سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگە:
ناوخۆى هەرێم:
ـ ١٠٠٠ دیدار و کۆبوونەوەى فەرمی لەگەڵ شاندى باڵاى وڵاتانى بیانى و باڵیۆز و کونسوڵ و بەرپرسى ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتوەوکان
ـ چەندین ئیڤێنت و مەراسیم و رۆژى نیشتیمانى وڵاتان و ڕێکخستنی ئیڤێنت بە پڕۆتۆکۆلى تایبەت
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم:
ـ له ئه‌یلولی ٢٠١٩ /کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وه‌ك به‌شێك له شاندی عێراقی فیدراڵ.
ـ کۆمەڵێک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ وەک دیداری دۆناڵد ترامپ و ئەندامانی کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری و کۆنگرێس و وایت هاوس و چەندین ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕەوه‌ندی كوردستان و پێكهاته جیاجیاكان و كه‌سایه‌تی باڵا و دۆستانی تازه و كۆنی گه‌لی كوردستان.
ـ وەک به‌رپرسی فه‌رمانگه یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی بووین له كۆبوونه‌وه گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
لەگەڵ بەغدا:
کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ وه‌زیری دهرهوەى عیراق و باڵیۆزی وڵاتان و كوتله‌ی كوردستانی له ئەنجوومەنى نوێنەران (به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كار و هه‌ماهه‌نگیی نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق).
کۆڕۆنا و گەڕانەوەى هاووڵاتیان:
ـ گەڕاندنەوەى زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتى لە رێگەى فڕۆکەخانەى هەولێر و نزیکەى ٥٥٠ هاووڵاتى لە رێگەى فڕۆکەخانەکانى دیکەى عیراق.
ـ ڕەوانەکردنەوەى هاوڵاتیانی بیانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وە بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
کردنەوەى نوێنەرایەتى وڵاتان:
ـ هەوڵمان داوە کە وڵاتانى دەرەوە زیاتر نێردەی دیپلۆماسی خۆیان لە هەرێم بکەنەوە، (نوێنه‌رایه‌تی ئەنکەرە و چه‌ندین وڵاتى عه‌ره‌بی و ئاسیایی و ئه‌وروپی).
خوول:
ـ کردنه‌وه‌ی خولی بۆ كارمه‌ندانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه.
ـ خوله‌كان له وڵاتانی ئەرمینیا و هیند و یۆنان و به‌ریتانیا
کۆچبەران:
ـ بەدواداچوونی پرسی کۆچبەرانی نایاسایی لە یۆنان و ژێرئاو کەوتنی سێ بەلەم لە ساڵى ٢٠٢١.
ـ گەڕاندنەوەى ١٦ تەرمی رووداوەکەی نۆکەندی ئینگلیز و ١٢ تەرم لە وڵاتی یۆنان بۆ هەرێم.
ـ گەڕاندنەوەی ٣٨٢٥ کۆچبەر کە ٣٧٨٠ کەسیان هي هەرێمى کوردستان بوون لە وڵاتی بێلارووسیا لەسەر راسپاردەی بەڕیز سەرۆکی حکومەت.
ـ هاندان بۆ جێبەجێکردنى ئەجێنداى ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
ـ تا ئێستا ١٧ ئاژانسی سەر بە UN و ٣٠٠ رێکخراوی تری نێودەوڵەتى پەیوەندیان لەگەڵ فەرمانگەدا هەیە.
نوێنەرایەتییەکانى حکوومەتى هەرێمیش لە دەرەوە:
ـ پتەوکردنى پەیوەندییەکان لە بوارەکانى ئابوورى و بازرگانى و کەلتوورى و زانستى
ـ هانى وەبەرهێنان
ـ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى کونسوڵگەرى بە رەوەندى کوردستانى لە دەرەوە.
پرسى دیکە:
ـ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی ئابوورى و بازرگانى لەگەڵ وڵاتی تورکیە ئێران و کردنەوەى چەندین پێشانگەى بازرگانى و تۆمارکردنی نزیکەى ٢٠٠٠ کۆمپانیاى تورکی و ئێرانی لە هەرێم (ئاڵوگۆڕى بازرگانى زیادى کردووە).
ـ پێشکەشکردنی ١٧٠٠ خزمەتگوزاری جۆراوجۆری لۆجستك بە نێردەی وڵاتان
ـ سەرپەشتى و ڕاییکردنى کاروباری یاسایی و پەسەندکردنى ٤٠ هەزار بەڵگەنامە لە دەرەوە و ناوەى وڵات
هاتوون کردووە.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا وەک فه‌رمانگه سێ جار سه‌ره‌دانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕەوه‌ندی كوردستانی کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە.