د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا سەبارەت بە سووكایەتیكردن بە هاووڵاتییەكی كاكەیی كە هاوكات پێشمەرگەیە لە لیوای نۆدەڵێت: لێكۆلینەوە دەست پێدەكەین و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری قسەمان كرد.
دوای ئەوەی لەلایەن كەسوكارییەوە هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت لەلایەن چەند چەكدارێك كە خۆیان بەحەشدی شەعبی ناساندووە سووكایەتی بە ئەیمەن عابدین دەكرێت لە خزمانی كاكەیی و لەهەمانكاتدا پێشمەرگەی لیوای 9 یە، دەست بەجێ رووداوەكەم گەیاندە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری قسەم كرد و ئەمڕۆ لیكۆلینەوە لەو رووداوە دەكرێت و لەهیچ كەس و لایەنیك قەبوول ناكرێت دەست درێژی بكرێتە سەر هاووڵاتیان جا لە خزمانی كاكەیی بێت یان هەر تیرەو ئاینزایەك بێت .
د. شاخەوان عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق