نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له زاخۆ ده‌كات، كه بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی گوندی په‌ره‌خی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه، تێیدا هاتووه: “پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی رووداوی تۆپبارانكردنی زاخۆ بكرێت، سه‌ره‌خۆشیش له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌م، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم”.
پێشتریش جێنین هێنس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی زاخۆی كرد و رایگه‌یاندبوو، “جارێكی دیكه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری تۆپبارانكردنی كوێرانه، كه به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت هێرشه‌كان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكرێن”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌یما سناگوبتا، نوێنه‌ری یونیسێف له عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی زاخۆ رایگه‌یاند، ناكرێت له هێرشه‌كاندا منداڵان بكرێنه ئامانج، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی یاسا كارپێكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان بن.
به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م پرسه كۆده‌بێته‌وه.