پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ پێنجشهم سزادانی 15 بهنزینخانهی له شارهكه ڕاگهیاند بههۆی فرۆشتنی بهنزینی خراپ و دهستكاریكردنی كوالێتییهكهی.
پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: لە ڕێكهوتی 2022.7.17 تاکو 2022.7.21 بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتییان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، 15 بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
ڕاشیگهیاند: لە سەرەتای مانگى 6ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون 151 بەنزینخانەن.
ئاماژهی بهوهش دا كه لەو ژمارەیە 6 بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى کلاس
دووەم/ وێستگەى سەیداوە
سێیەم/ وێستگەى کوردستان
چوارەم/ وێستگەى هامان
پێنجەم/ وێستگەى ڕزگارى
شەشەم/ وێستگەى بەهارى نوێ
پارێزگای ههولێر ههروهها ڕایگهیاند: دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک، لە زووترین کاتدا ئاگادارى قائیمقامییەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە