پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی لەبارەی هێرشەکەی تورکیا دیارکرد 

پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممەی داهاتوو لەبارەی تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری لە سنووری زاخۆ کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتاران داوا دەکەن، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت.

پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان کۆکردبووەوە و داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەران کردبوو کە کۆبوونەوەی بە پەلە لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا رێکبخات.

دوێنێ 20/7/2022 تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندی پەرەخ-یان لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە زاخۆ تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا 9 گەشتیاری عەرەب شەهیدبوون و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتاران و بەرپرسان، تەرمی 9 شەهیدەکە بەرەو بەغدا بەڕێکرا و لە دهۆک و زاخۆش چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە.