وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووەوە 

سەر لەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2022/7/19، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوەوە. 
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری جەختی لەوە کردەوە کە مامۆستایان کۆڵەکەی فێرکردن و زانینن، بە ئەرکێکی پیرۆزی دەزانین کە هاوکارو پشتیوانی سەرجەم توێژی مامۆستایان بین. 
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ باسیان لە گیروگرفتەکانی خۆیان کرد و داوایان کرد به زووترین کات ڕێگا چارەی گونجاو بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە. 
لای خۆشیەوە ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری دووپاتی کردەوە وەکو چۆن لە ڕابڕدوودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای کۆڕۆنا بەدەم داواکاریەکانیی مامۆستایانی وانەبێژ چووین، بەهەمان شێوە هەمیشە ئامادەی هاوکارین بۆ چینی مامۆستایان.

ھەواڵی زیاتر