خه‌یاڵ

خەیاڵ نەکەیت
دەستێک لەناو دەسی تۆدا
ووزەو تینی ژیانێکی
نوێی پێ بەخشیم
خیانەت لە دەستت ناکات..
جارێکی تر
پەنجەکانی نا ئاڵێنێت
لەپەنجەی ھیچ دەستێکی تر
………..
چاوێک لەگەڵ تیشکی چاوتا
دونیای بە وجوانی یە بینی
دڵنیابە…
چاوی ھیچ کەس
ھێندەی چاوت
لەچاومدا ڕەونەق نادات
………
دڵێک بە عیشق و بە ئەوین ڕازەیەوە
بۆم کردیت بە کۆشکی پاشا
دڵنیابە..
پاشاکەی دڵ
جگە لە تۆ
کەس پەی بەو کورسی یە نابات
خۆشم ئەوێیت.

ھەواڵی زیاتر